ئەمساڵ 257 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن لەهەرێمی كوردستان ئەنجامدراون

0

(نوچەنێت) شلێرسەعید

پۆلیسی گشتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی 2020ی رووداوەکانی کوشتن، خۆکوشتن، دزییکردنی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان راگەیاند.

رائید کارزان ئەمیر غەفووری بەڕێوەبەری راگەیاندنی  پۆلیسی گشتی هەرێم،لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئامارەكانی 2020ی ڕاگەیاند ” ئەمساڵ 257 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو  260 رووداو هەبوون. هەروەها ئەمساڵ سێ هەزار 298 تاوانی دزیکردن هەبوون، بەڵام ساڵی رابردوو چوار هەزار و 322  تاوانی دزیکردن تۆمارکراون.

 تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن بۆ ساڵی 2020 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان :

هەولێر

 65  رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 73 رووداو هەبوون

61 رووداوەکان کێشەکانیان تەواو بوون

4  رووداو لە لێکۆڵینەوە بەردەوامە

سلێمانی 

50 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 56 رووداو هەبوون

36 رووداوەکان کێشەکانیان تەواو بوون

14 رووداو لە لێکۆڵینەوە بەردەوامە

دهۆک

 61 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 79 رووداو هەبوون

59 رووداوەکان کێشەکانیان تەواو بوون

2 رووداو لە لێکۆڵینەوە بەردەوامە

هەڵەبجە

 4 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 5 رووداو هەبوون

سۆران

 32 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 12 رووداو هەبوون

23 رووداوەکان کێشەکانیان تەواو بوون

9 رووداو لە لێکۆڵینەوە بەردەوامە

گەرمیان

 19 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 12 رووداو هەبوون

13 لە رووداوەکان کێشەکانیان تەواو بوون

6 رووداو لە لێکۆڵینەوە بەردەوامە

راپەڕین

 26 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 23 رووداو هەبوون

26 لە رووداوەکان کێشەکانیان تەواو بوون

 کۆی گشتی

ساڵی 2020: 257 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون

2019: 260  رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون

 تاوانەکانی دزیکردن بۆ  ساڵی 2020 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان

هەولێر

559 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام (2019)، 644 رووداو هەبوون

 سلێمانی

 1520 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 2145 رووداو هەبوون

 دهۆک

 594 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 724 رووداو هەبوون

 هەڵەبجە

 67 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 120 رووداو هەبوون

سۆران

98 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 169 رووداو هەبوون

 گەرمیان

144 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 213 رووداو هەبوون

 راپەڕین

 316 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 307 رووداو هەبوون

 کۆی گشتی:

 ساڵی 2020: سێ هەزار 298 تاوانی دزیکردن

ساڵی 2019: چوار هەزار و 322  تاوانی دزیکردن

 بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، تاوانە جۆراوجۆرەکانی دیکە بەرەو کەمبوونەوە چوون

 خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن 1646 تاوان ئەنجام دراون، بەڵام ساڵی رابردوو 1898 تاوان هەبوون.

 تاوانی ساختەکردن 393 تاوان هەبوون، ساڵی رابردوو 804

 تاوانی هەڕەشەکردن  3158 هەڕەشە کراوە، ساڵی رابردوو 4152 تاوانی هەڕەشە هەبوون.

 فێڵکردن لە خەڵک 3027 تۆمارکراون، ساڵی رابردوو  4331 تاوانی فێڵکردن هەبوون.

 دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت 661 هەبوون، ساڵی رابردوو 976 چەک دەستی بەسەرداگیربوون

 هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا:

 ئەمساڵ 510 سکاڵا تۆمارکراوە

ساڵی رابردوو 704 کەیس هەبووە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com