(نوچەنێت)
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆژە تەواو نەكراوەكان، لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان بڕیاریدا وەزیری ئاوەدانكردنەوە و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بانگهێشتی لیژنەكە بكات.
بەمەبەستی تاوتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بە لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ئەمڕۆ لیژنەكە كۆبوونەوەی خۆی سازكردووە و پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون تەوەرێكی گرنگی كۆبوونەوەكە بووە كە تائێستا تەواو نەكراون، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنە بریاریدا بەدواداچوونی زیاتریان بۆ بكات بۆئەوەی ھەرچی زووە ئەو پڕۆژانە تەواو بكرێن، بڕیاریش درا بانگھێشتی وەزیری ئاوەدانكردنەوەو سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان بكرێت بۆ لیژنەكە.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا باس لەو ڕێگاوبانانە كراوە كە تائێستا كاركردن تێیاندا تەواو نەبووە، وەك ڕێگای نێوان كفری، كەلار، دەربەندیخان، ھەروەھا ڕێگای باشماخ و چەمچەماڵ، جەخت كرایەوە لە ئاوەدانكردنەوەی ڕێگاو بانەكان.