بەهۆی ئاگرەكەی پاڵاوگەی کەورگۆسک چواركەس بوونە قوربانی

0

(بەنوچەنێت ) شلێرسەعید

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی كانونی یەكەمی 2020 ، ئاگر لە بەشێکی پاڵاوگەی کارگرووپ لە ناحیەی کەورگۆسکی رۆژئاوای هەولێر کەوتووەتەوە، چوار کەس بونە قوربانی کەسێکیش بریندارە.

سەركەوت كارەش گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی هەولێر،بە(نوچەنێت)ی ڕاگەیاند “بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگر لە بەشێکی پاڵاوگەی کارگرووپ لە ناحیەی کەورگۆسکی سەربەقەزای خەبات لە رۆژئاوای هەولێر کەوتووەتەوە ، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانراوە رێگە لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە بگیرێت و ئێستا خەریکە بەتەواوی کۆنترۆڵدەکرێت”.

گوتیشی “سێ كەس گیانی لەدەستداوە یەك كەسیش بریندارە”، سەبارەت بە زیانەكانیش گوتی “جارێ زیانە مادیەكان  نەزانراوە” .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com