لە مانگی شوبات “زۆرترین تاوان” لەهەولێر ئەنجامدراوە

0

(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن

بەپێی ئاماری ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەماوەی ئەمساڵدا  10 هەزار و 681 تاوان ئەنجامدراون، 9 هەزار و 846 تاوانیش ئاشكراكراون.

رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانی راگەیاند كە لەماوەی ئەمساڵدا 10 هەزار و 681 تاوان ئەنجامدراوە لەوەش 9 هەزار و 846 تاوان ئاشكراكراون، هەر بەپێی ئامارەكە، لە مانگی شوباتدا زۆرترین تاوان ئەنجامدراوە كە 1354  تاوان بووە، كەمترین تاوانیش لە مانگی  نیسانە كە 296 تاوانە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئەمساڵ 4 هەزار و 301 تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە، هەروەها چەندین تۆمەتباریش كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە و ساڵانی ڕابردوو دەستگیر نەكرابون، ئەمساڵ  دەستگیریان كردوون.

لەبارەی جۆری تاوانەكانەوە رائید هۆگر روونیكردەوە، 65 رووداوی كوشتن هەبووە لەوەش 61 رووداو ئاشكرا كراون، لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو 73 رووداوی كوشتن هەبووە، بۆیە ژمارەكە كەمی كردووە، هەروەها 32 رووداوی تەقەكردن هەبووە لەوەش 29 یان ئاشكرابون،  هەزارو 105 سواڵكەریش كە لە شەقامە گشتییەكانی هەولێر سواڵیان كردووە دەستگیركراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com