ترامپ بە “تويت” ئامۆژگاری ئێران دەكات

0

(نوچەنێت)

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ڕووبەڕووی هێرشی موشەکی بووەتەوە کە سەرچاوەی ئێران بووە و قسە و باسی تریش هەیە کە هێرشی دیکە دەکرێتە سەر ئەمەریکا لە عێراق. 

کەمێک پێش ئێستا ترەمپ لە تویتێکیدا دوناڵد ترامپ نوسیویەتی “ڕۆژی یەکشەممە باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا ڕووبەڕووی هێرشی چەند موشەکێک بوویەوە، سێ لە موشەکەکان شکستیان هێنا، تۆ بڵێ لەکوێوە هاتوون: لە ئێرانەوە. ئێستاش هەندێ قسە و باسمان گوێ لێ دەبێت کە هێرشی زیاتر بەڕێوەیە لە دژی ئەمەریکییەکان لە عێراق.” 

دەشڵێت، “هەندێک ئامۆژگاری دۆستانەم بۆ ئێران: ئەگەر هەر ئەمەریکییەک بکوژرێت، ئێمە ئێران بە بەرپرسیار دەزانین. باش بیری لێبکەرەوە.” 

ترەمپ لە تویتەکەیدا وێنەی ئەو سێ موشەکەی بڵاوکردووەتەوە کە لە هێرشەکەی شەوی یەکشەممەی ڕابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا نەتەقێنراوەتەوە. 

ھاوکات چەند بژاردەیەک لەبارەی هێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لە عێڕاق دەدرێتە دۆناڵد ترەمپن سەرۆکی ئەمەریکا. 

ئاژانسی ڕۆیتەرز (چوارشەممە، 23ی کانونی یەکەمی 2020) لەزاری گەورە بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، بەرپرسانی دیاری ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی کۆبونەوە و گفتوگۆیان لەسەر چەند بژاردەیەک سەبارەت بە گروپە چەکداریەکانی نزیک لە ئێران و هێرشەکانیان بۆ سەر سەربازان و دیپلۆماتکارانی ئەمەریکا لە عێراق، تاوتوێ کردوە. 

بەپێی وتەی ئەو بەرپرسە، ئەو بەرپرسانە ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بەم نزیکانە چەند بژاردەیەک لەو بارەیەوە بخەنە بەردەستی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا. 

ئەوەشی ئاشکراکردوە، بەرپرسەكان هەریەکە لە کریس میللەر وەزیری بەرگری بە وەکالەت و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە و ڕۆبێرت ئۆبراین ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی تێدا بووە. 

ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا چەند موشەکێک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کران و لەلایەن سیستمی بەرگری باڵیۆزخانەی ئەمەریکاوە خرانە خوارەوە و زیانی ماددیان بە ئۆتۆمبێل و خانووی هاووڵاتیان گەیاند، هەروەها یەکێک لە موشەکەکانیش زیانی ماددی بە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا گەیاند. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com