شلێر سه‌عید ، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكى عێراقى بۆ نوچه‌نێت باس له دوایین ژماره‌ى ئه‌و واژۆیانه ده‌كات كه بۆ بانگهێشتكردنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ په‌رله‌مان كراون و ده‌شڵێ، “كازمى حه‌زى له په‌رله‌مان نییه”
حه‌سه‌ن شویرد په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ “نوچه‌نێت” ئاشكراى كرد، ژماره‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاران داواى بانگهێشتكردنى كازمى بۆ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن گه‌یشتووه‌ته 170 په‌رله‌مانتار و ده‌شڵێ، “په‌رله‌مانتاره كورده‌كان واژۆیان له‌سه‌ر یاداشتى بانگهێشتنى كازمى نه‌كردووه”
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى كازمى بۆ داواى بانگهێشتنه‌كه‌ى شویرد ده‌ڵێ، “هه‌موو سه‌رۆكه‌كان به كازمیشه‌وه حه‌زیان له په‌رله‌مان نییه، به‌ڵام من بوومایه مانگانه دوو جار ده‌چوومه په‌رله‌مان و ده‌مگوت هاوكارییم بكه‌ن”
سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌ى كه ئێستا دروستبووه حه‌سه‌ن شویرد ناڕه‌زاییه‌كى زۆر ده‌رده‌بڕێ و به په‌ستییه‌وه ده‌ڵێ، “بازاڕیان گڕداوه، گه‌نده‌ڵى له لووتكه‌یه، مووچه نه‌ما، وایان له عێراق كرد له قه‌یرانێكه‌وه بۆ قه‌یرانێكى تر بچێت”
په‌رله‌مانى عێراق به‌نیازه بانگهێشتى مسته‌فا كازمى و وه‌زیرى دارایى و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى بكات، به‌هۆى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار.