شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى كوردستان به‌دواداچوونى خۆى بۆ خۆپێشاندانه‌كان ته‌واو كردووه، ئه‌ندامێكى لیژنه‌كه ده‌ڵێ ئامارمان لا نییه تا ئێستا چه‌ند خۆپێشانده‌ران گیراون.
لیژنه‌ى ناوخۆ وئاسایش له په‌رله‌مانى كوردستان كارى به‌دواداچوونى بۆ خۆپێشاندانه‌كان ته‌واو كردووه و ئه‌مڕۆ تاوتوێى راپۆرته‌كه‌ى كردووه و دواتر به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى داوه.
ئه‌رشه‌د حوسێن لۆلانى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌یه و له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له هه‌ندێك ورده‌كاریى به‌دواداچوونه‌كه كرد و گوتى، “دواى سه‌ردانه مه‌یدانیه‌كه‌ى لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌رمیان و راپه‌رین ، راپۆرتێكمان له‌سه‌ر رووداوه‌كان تۆماركردووه، ئه‌مرۆ ئه‌و راپۆرته‌مان تاوتوێكرد و پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانمان كرد”
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتى، “ئه‌وه‌ى لاى ئێمه زۆر گرنگ بوو، له راپۆرته‌كه باسمان كردووه خوێنى ئه‌و گه‌نجانه‌ى شه‌هید بوون ده‌بێت قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه و وه‌ك شه‌هید هه‌ژمار بكرێن و جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه جارێكى تر ئه‌و شتانه دووباره نه‌بنه‌وه و خه‌ڵك نه‌كوژرێت”.
سه‌باره‌ت به گیراوه‌كانیش ئه‌رشه‌د لۆلانى گوتى، “ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئامارێكمان لا نییه و ئێمه گوتوومانه ده‌بێت خۆپیشانده‌ران له گێره‌شێوان جیابكرێنه‌وه”
له سێى ئه‌م مانگه خۆپێشاندان له سوله‌یمانى ده‌ستى پێكرد و تا 10 مانگ به‌رده‌وام بوو و له ئه‌نجامى گرژییه‌كان 10 كه‌س كوژران و نزیكه‌ى 100 كه‌سیش بریندار بوون.