نوچه‌نێت
راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات شاندى دانوستانكارى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى رۆژى دووشه‌مى داهاتوو ده‌چێته په‌رله‌مان و روونكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى دانوستاندنه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌دات.
سامان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى په‌رله‌مانى راگه‌یاندووه، رۆژى دووشه‌مى داهاتوو 28ى كانوونى یه‌كه‌م شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى و به یاوه‌رى چه‌ند وه‌زیر و به‌رپرسێكى حكوومه‌ت سه‌ردانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و چه‌ند لیژنه‌یه‌ك كۆده‌بنه‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌ى په‌رله‌مان هاتووه هه‌ر یه‌كه لەوەزیری دارایی و كاروبارى ئابووری، وه‌زیرى پلاندانان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، یاوەریی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن.
ئامانجى دانیشتنه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه روونكردنه‌وه له‌سه‌ر گفتوگۆكانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بده‌ن و دوایین ئه‌نجامه‌كانى بخه‌نه‌ڕوو.