نوچه‌نێت
سه‌رچاوه‌كان عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سه‌ربه سوپاى پاسدارانى ئێران سه‌ردانى عێراقى كردووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كردووه و پێى راگه‌یاندووه كه ئێران په‌یوه‌ندى به هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو نییه.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه عه‌ره‌بى و عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه كه ئیسماعیل قائانى سه‌ردانێكى كتوپڕى بۆ عێراق كردووه، جیا له مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبیش كۆبووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ى قائانى شه‌وى رابردوو بووه و چه‌ند كاتژمێرێكى خایه‌ندووه و له ئێرانیشه‌وه نه‌هاتووه به‌ڵكو له دیمه‌شق گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ده‌گوترێ قائانى له كاتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پشتگیریى ئێران بۆ جڵه‌وكردنى میلیشیاكان دووپات كردووه‌ته‌وه و پێى راگه‌یاندووه كه ئێران په‌یوه‌ندى به‌و هێرشه نییه كه رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق.
له‌ماوه‌ى مانگێكدا ئه‌وه دووه‌م سه‌ردانى قائانى ده‌بێت بۆ عێراق، سه‌ردانى یه‌كه‌مى له 22ى مانگى رابردوو بوو چه‌ند كاتژمێرێك دواى هێرشێكى مووشه‌كى بوو بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز. ئه‌و سه‌ردانه‌یشى دوو رۆژ دواى هێرشێكى تر بوو كه رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو كرایه سه‌ر باڵیوزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا.
وه‌ك جارى پێشوو باس له‌وه ده‌كرێت قائانى داواى كردووه هیچ هێرشێك نه‌كرێته سه‌ر ئه‌مریكا تا ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ له ئه‌مریكا ته‌واو ده‌بێت.