نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره راپۆرتێكى له‌سه‌ر كبریتى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه عێراق به خاوه‌نى گه‌وره‌ترین كێڵگه و یه‌ده‌گى كبریت داده‌نرێت له جیهان كه‌چى له 2003 وه‌به‌رهێنان تێیدا وه‌ستاوه و جیا له‌وه‌یش پاكنه‌كردنه‌وه‌ى كێڵگه‌كانى كبریت هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى بۆ ژینگه‌ى عێراق دروست كردووه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى جه‌زیره كه له‌سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كانى بوارى كبریتى له عێراق وه‌رگرتووه، عێراق خاوه‌نى گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ى كبریته كه ده‌كه‌وێته میشراق باشوورى شارى مووسڵ.
له كۆتایى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو عێراق سوودى له‌م كێڵگانه‌ى كبریت بینیوه و تا ساڵى 2003 . له‌و كاته‌وه تا ئێستا وه‌ستاوه و به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م نه‌بێت كارى له‌سه‌ر ناكرێت.
جه‌زیره ده‌ڵێ یه‌ده‌گى جیهانى كبیریت به 600 ملیۆن تۆن مه‌زنده ده‌كرێت، كه‌چى 360 ملیۆن تۆن له‌م یه‌ده‌گه له كێڵگه‌كانى میشراقه.
جیا له فه‌رامۆشكردنى ئه‌و سامانه گرنگه راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات ساغنه‌كردنه‌وه‌ى كبریته‌كه و هه‌ندێك جاریش سووتاندنى هه‌ره‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ژینگه‌ى ناوچه‌كه دروست كردووه و تا ئێستا سێ جار كێڵگه‌كان سووتاون.