نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لبنان رایگه‌یاند سێ حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسه نوێیه‌كه تۆمار كراوه كه له به‌ریتانیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لبنان له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى ئاشكراى كرد، سێ حاڵه‌تى تووشبوون به‌و ڤایرۆسه نوێیه تۆماركراون.
سه‌باره‌ت به بارودۆخى حاڵه‌ته‌كان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى باسى له‌وه كردووه، ئه‌وان له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى نیشانه و بارودۆخیان ده‌ستنیشان بكه‌ن.
شه‌وى رابردوو به‌رپرسێكى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌و وه‌چه نوێیه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له ناوچه‌كه ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام هیچ گره‌نتییه‌ك نییه كه له ناوچه‌كه و عێراق ده‌رنه‌كه‌وێت.