عوسمان سێدەری : چاكسازی حكوومەت لەناو هێزی پێشمەرگە لە ئاستی پێویستدا نیە

0

(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن

لیژنەی كاوباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان پلانێكیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی كۆبوونەەوەیەكی تایبەتی پەرلەمان بۆ كێشەو گرفتەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ساز بكرێت و جێگری سەرۆكی ئەو لیژنەیەش ئەوە دووپات دەكاتەوە كە هەنگاوەكانی چاكسازی حكوومەت لەناو هێزی پێشمەرگەدا وەك پێویست نابینن و دەشڵێ ” بە شێوەی كرداری پڕۆژەی چاكسازی نەیتوانیوە ئامانجەكانی خۆی بپێكێ”.

عوسمان كەریم سێدەری جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە (نوچەنێت)ی راگەیاند “وەكو لیژنە پلانێكمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان تایبەت بە بارودۆخی پێشمەی كوردستان سازبكرێ، دەمانەوێ‌ ئەو كێشانەی پێشمەرگە بەشێوەیەكی گشتی هەیەتی، چارەسەر بكرێن”.

سێدەری، لەبارەی كێشەو گرفتەكانی پێشمەرگەوە وتیشی “لە رووی چاكسازیی و یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەو كێشەو گرفتی ژیانیان و هەروەها بابەتی جیاوازی دوامكردن و مووچەكانیشیان كە لە شوێنێك بۆ شوێنێكی تر جیاوازی هەیە. بۆیە پلانتێكمان  كە لە داهاتوودا كۆبوونەیەكی تایبەت بە دۆخی پێشمەرگەی كوردستان لە پەرلەمان سازبكرێت”

ناوبراو پێیوایە كە “هەنگاوەكانی چاكسازی حكوومەت بەتایبەتیش لە بارەی هێزی پێشمەرگەوە لە ئاستی خواست و ویستی ئێمەدا نیە، ئێمە وەكو لیژنە هەنگاوەكانی چاكسازی حكوومەت لە ئاستی پێویستدا نابینین، بۆیە ئەگەر ئەو چاكسازییە كۆمەڵێك قۆناغی باشی ببڕیایە لەرووی كردەییەوە، ئەوا لەوانەبوو بارگرانی داراییش لەسەر حكوومەت كەمتر بوایە، لەبەر ئەوە بەداخەوە تا ئێستا بە شێوەی كرداری پڕۆژەی چاكسازی نەیتوانیوە ئامانجەكانی خۆی بپێكێ”.

لەبارەی هۆكارەكانی جێبەجێ نەبوونی پڕۆژەی چاكسازیش  عوسمان سێدەری وتی “دیارە بارودۆخی سیاسیی و دارایی كاریگەری خۆیان هەیە لەسەر جێبەجێ نەكردنی پڕۆژەی چاكسازی و ئەو دوو لایەنەش ئەتوانم بڵێم رێگر بوونە لەوەی كە لەناو هێزی پێشمەرگەدا چاكسازی بكرێت”.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ (22ی كانونی یەكەمی 2020)، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی كە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجامدرا، پلانی ئەوەی دانا كە كار بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی پەرلەمان بۆ دۆخی پێشمەرگە بكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com