نوچه‌نێت
له‌و كاته‌دا كه ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه عێراقیش ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى بكاته‌وه، له په‌رله‌مانى عێراق پرۆژه یاسایه‌كى تایبه‌ت به فه‌ڵه‌ستینیه‌كانى ئه‌م وڵاته تاوتوێى ده‌كرێت كه جگه له ره‌گه‌زنامه و به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردن هه‌موو مافێكى تریان پێ ده‌دات.
رۆژنامه‌ى مه‌دا راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه و له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و یاساى په‌رله‌مان تاوتوێى ده‌كات، هه‌موو مافێك به فه‌ڵه‌ستينییه‌كان ده‌دات ته‌نیا ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى نه‌بێت و نابێ وه‌ك كاندید و ده‌نگده‌ر به‌شداريش له هه‌ڵبژارنه‌كانى عێراق بكه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆئه‌وه كراوه هۆكارى پێنه‌دانى ره‌گه‌زنامه به هۆى ئومێدى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خاكى خۆیان، بۆیه عێراق ئاماده نییه ره‌گه‌زنامه به فه‌ڵه‌ستينییه‌كان بدات و به‌شدارى سیاسی‌یان پێ بكات.
ئه‌مساڵ دواى دروستبوونى په‌یوه‌ندى ئیمارات و به‌حرێن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه عێراقیش ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندى دروست بكات، به‌ڵام له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه ئه‌م پرۆژه یاسایه هیچ ثةيوةندييةكى بةو مةسةلةيةوة نيية. بةلَكو تةنيا بؤ ريَكخستنةوةى ذيانى فةلَةستينييةكانة لة عيَراق.
به‌گوێره‌ى ئامارى نافه‌رمى نزیكه‌ى 70 تا 90 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینى له عێراق ده‌ژین.