“هەركەسێك نرخی كەلوپەل گران بكات لەرووی شەرعەوە گوناهبار دەبێت”

0

(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو بارودۆخە ئابوورییەی هاتۆتە پێش و بەتایبەتیش گۆڕانکاری لە نرخی دینار و دۆلاردا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “دروست نیە کاڵاکان لەسەرو رێژەی سروشتی گران بکرێت و نرخی بخرێتە سەر، یان قۆرخکاری (إحتکار) بکرێت.”   سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانیش بە (نوچەنێت)ی راگەیاند ” هەركەسێك نرخی كەلوپەل گران بكات لەرووی شەرعەوە گوناهبار دەبێت”.

لەلێدوانێكی تایبەتدا دكتۆر عەبدوڵڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، ئەوەی بۆ (نوچەنێت) دووپاتكردەوە كە ” لەرووی شەرعەوە قۆزتنەوەی بازاڕ بەهیچ شێوەیەك رێگەپێدراو نیە، بۆیە ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە لەو دۆخانەدا خەڵك بە گشتی دڵفراوان و لێبووردە بێ”.

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەكات كە نابێ خەڵك لەو دۆخە ناهەموارەدا بەتەنها بیر لە سوودو قازانجی خۆیان بكەنەوە، چونكە وەك دەڵێ “بەلای هەموومانەوە گرنگە كە ئەو دۆخە تێبپەڕێ، چونكە ئەو دۆخە قۆناغێكی ئابووری سەختەو لەوانەیە خەڵكەكەش تووشی زەرەر و زیانیش بووبێ، بۆیە پێویستە گیانی هاوكاریی و لێبووردەیی لەناو خەڵكی كوردستاندا هەبێت و زیاتری ئەو گیانە گەشەبكات”.

سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ئەوەش دووپات دەكاتەوە كە “هەركەسێك نرخی كەلوپەل لەبازاڕەكاندا گران بكات لەرووی شەرعەوە گوناهبار دەبێت” بەپێویستیشی دەزانێت كە

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ووردی چاودێری بازاڕ بكات و كارئاسانی بۆ خەڵك بكات بۆ ئەوەی لەو دۆخەدا باری ژیانی خەڵكەكە زۆر قوڕس نەبێت.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستانیش لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەست (نوچەنێت) کەوتووە  دەڵێت، “پێویستە لەسەر موسڵمانان کە گیانی تەبایی و برایەتی و هاوکاری بپارێزن و ئیستیغلالی ئەو گۆرانکاریانە نەکەن لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان.”

هەروەها داوا لەو “خاوەن قەرزانە دەکات کە قەرزیان بە دۆلار لە لای خەڵکە هاوکاری قەرزدارەکانیان بن لەم بارودۆخەدا.” 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

قال الله تعالی: (فَاسْأَلُوا أَهْڵ الژِّكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ) سورە النحل: 43 

الحمد لله والصلاە والسلام علی سیدنا رسول الله وعلی ێ‌له وصحبه والتابعین بإحسان لهم الی یوم الدین: 

بەهۆی ئەو گۆرانکاریە گەورانەی کە بەسەر بازاڕەکانی کوردستان و عێراقدا هاتووە، بەهۆی دابەزینی نرخی دیناری عیراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم رایدەگەیەنێت: 

یەکەم: پێویستە لەسەر موسڵمانان کە گیانی تەبایی و برایەتی و هاوکاری بپارێزن و ئیستیغلالی ئەو گۆرانکاریانە نەکەن لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، خوای گەورە دەفەرموێت: (ۆتَعَاۆنُوا عَڵی الْبِرِّ ۆالتَّقْۆی ۆڵا تَعَاۆنُوا عَڵی الْإِپْمِ ۆالْعُدْۆانِ ۆاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِیدُ الْعِقَابِ) سورە المائدە: 2. 

دووەم: دروست نیە کاڵاکان لەسەرو رێژەی سروشتی گران بکرێت و نرخی بخرێتە سەر، یان قۆرخکاری (إحتکار) بکرێت. 

سێیەم: ئەو خاوەن قەرزانەی قەرزیان بە دۆلار لە لای خەڵکە داوا دەکەین کە هاوکاری قەرزدارەکانیان بن لەم بارودۆخەدا. 

چوارەم: داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین، کە بە وردی چاودێری نرخەکان بکەن و هاوسەنگی بازاڕەکان رابگرن لە پێناو هاوڵاتیان بە گشتی و کەمدەرامەتان بە تایبەتی. 

والله تعالی أعلم 

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم تسلیما. 

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان 

7/جمادی اڵاولی/1442هـ = 22/12/2020م = 1/بەفرانبار/2720ک 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com