نوچه‌نێت
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق ئاشكراى ده‌كات، بڕێكى زۆر له دراوى بیانى له عێراق به قاچاخ ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێت. پێشتريش راپۆرته‌كان لةو كارة گومانيان له ئێران كردووه.
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ى كانوونى یه‌كه‌م رایگه‌یاند، چه‌ندان كرده‌ى هه‌نارده‌كردنى دراوى بیانیان به قاچاخ ئاشكرا كردووه.
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئاشكراى ده‌كات دادوه‌رێك بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان كراوة و گوتوویه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌كان له قۆناغێكى پێشكه‌وتوودان، ساخته‌كردن له زیادكردنى نرخى دراوه بیانییه‌كان و ره‌وانه‌كردنیان به قاچاخ بۆ ده‌ره‌وه بوونى هه‌یه.
له هاوینى 2018 دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كشایه‌وه كۆمه‌ڵێك سزاى دارایى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند و یه‌كێك له سزاكان ئه‌وه بوو ئێران بۆى نییه دۆلارى هه‌بێت.
له‌و كاته‌وه به‌گوێره‌ى چه‌ندان راپۆرت ئێران بڕى دۆلارى پێویستى خۆى له بازاڕه‌كانى عێراق بردووه.