کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە

0

(نوچەنێت)

لەدوای ئەوەی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشتیوانی بۆ میدیای ئازاد ڕاگەیاند، کونسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێم ڕایگەیاند، دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ وەزیری دەرەوە بۆ پشتیوانی لە میدیای ئازاد.  

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر (چوارشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ پشتیوانی کردنی ئازادی ڕاگەیاندن لەهەرێمی کوردستانی عێراق. 

“کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا دەقی تویتێکی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردووەتەوە کە نوسیویوتی، “خۆشحاڵ بووم بە قسەکردن لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی_کوردستان و هەرەوەها سوپاس کردنی لەپای هاوبەشی تۆکمەیان، ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانیکردنی ئازادی_ڕاگەیاندن لە عێراق و بەهیوای بەردەوامی لە هەماهەنگی نزیکمان لە ژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا.” 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا و بە هۆکاری جیاواز چەندین ڕۆژنامەنوس لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون و چەند میدیایەکیش سزادراون.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com