جێگری سەرۆكی لیژنەی پیشه‌سازی و بازرگانی هۆشداری دەداتە بازرگان و خاوەن كۆمپانیاكان

0

(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن

جێگری سەرۆكی لیژنەی پیشه‌سازی و بازرگانی  لە پەرلەمانی كوردستان، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە نابێ بەهیچ شێوەیەك رێگە بە بازرگان و خاوەن كۆمپانیاكان بدرێت بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بە دەرفەت بزانن بۆ قۆزتنەوەی بازاڕ و گرانكردنی كاڵاو كەلوپەلەكان. بە پێویستیشی دەزانێ‌ لیژنە چاودێریەكان ووردتر چاودێری دۆخەكە بكەن.

گولیزار رەشید سندی جێگری سەرۆكی لیژنه‌ی وزه‌ وسامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات كە “دوای بەرزبوونی نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی، جۆرێک لە نەسەقامگیری بازار دروست بووە، بەتایبەت گرانبونی نرخ، ئێمەش بۆ ئەم مەبەستە بەدواداچونی بەردەواممان لەسەر ئەو دۆخە هەیە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانیش لەسەر خەتین، چاودێری كردنیشمان لەهەموو لایەكەوە بەردەوام دەبێت”.

ناوبراو بە (نوچەنێت)ی راگەیاند “هەروەك بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆببێتەوە یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش بابەتی زیادبوونی نرخی كاڵایە لە بازار، كە چۆن خۆگونجاندن بكه‌ن له‌گه‌ڵ زیاد بوونی نرخی دۆلار”.

 ئه‌وه‌ی بەلای جێگری سەرۆكی ئەو لیژنەیەی پەرلەمان گرنگه‌، وەك خۆی دەڵێ “بەھیچ شێوەک نابێت ئەو بارودۆخە لەلایەن ھەندێک بازرگان و خاوەن كۆمپانیاكان بە دەرفەت بزانرێ بۆ قۆزتنەوەی بازاروِ گرانكردنی كاڵاو كەلوپەلەكان و نابێت رێگەیان پێبدرێت بازاڕ بقۆزنەوە”.

گولیزار رەشید سندی بە پێویستی دەزانێت كە “بەپێی ئەمری واقع مامەلە لەگەڵ بەرزبوونی نرخی دۆلار بکرێت و نابێت نرخی کاڵا بەرزبكرێتەوە و دەبێ رەچاوی بارودۆخی ھاووڵاتیان و بازرگانان بکرێت”. دەشڵێ “لیژنەی چاودێری و به‌داواداچوون له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شاره‌وانی له‌ هه‌موو پارێزگان بە ووردی چاودێری دۆخەكە بكەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com