(نوچەنێت)
وەزیری بازرگانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا “پارەی باش” بۆ بەشە خۆراکی مانگانە تەرخانکراوە، لەم هەفتەیەشەوە دەست دەکرێت دابەشکردنی بڕی 500 ملیار دیناری شایستە داراییەکانی جوتیاران.
عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عێراق ئەمڕۆ (23ی کانونی یەکەمی 2020) بە میدیاكانی عێراقی ڕایگەیاندووە، لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 حکومەت بڕێک پارەی بۆ دابینکردن و باشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان و هەروەها شایستە داراییەکانی جوتیاران تەرخانکردووە و لەناو پلانێکدا جێگای کردووەتەوە بۆ جێبەجێکردنی لەئەگەری ڕوونەدانی حاڵەتی کتوپڕدا.
جەختی لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، ئەو پلانەی کە دانراوە بۆ پاڵپشتیکردنی بەشە خۆراکی مانگانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیەوە جێبەجێدەکرێت.
وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، بڕی ئەو پارەیەی کە لەبودجەکەدا بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران تەرخانکراوە دەگاتە سێ تریلیۆن دینار بۆ وەرزی داهاتوو و 500 ملیار دیناریش بۆ ئەم وەرزە، وەزارەتیش لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەستدەکات بە دابەشکردنی دوای تەواوکردنی سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی ئەو شایستە داراییانە.
باس لە باشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان دەكرێت
0
Share.