(نوچەنێت)
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگادارییەکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانی عێراقی بڵاوکردووەتەوە کە گەشتی هاوڵاتیانی بۆ چەند وڵاتێک قەدەغە کردووە.
لە ئاگادارینامەیەکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی سەرجەم ھێڵە ئاسمانییەکانی ئاگادارکردووەتەوە بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ھەریەک لە وڵاتانی بهریتانیا، ئهفریقای باشوور، ئوستورالیا، دانیمارك، هۆڵهندا، بهلجیكا و ئێران و یابان، هەروەها هاتنیشی لە گەشتیاران قەدەغە کردووە.”
بەپێی بڕیارەکە تهنیا هاوڵاتییانی عێراق دهتوانن بگهڕێنهوه وڵات ئهوانیش (14) ڕۆژ كهرهنتین دهكرێن و دوای ئەو ماوەیە پشکنینی (PCR) بۆ دەکرێت، دوایی دڵنیابوون لە ڕەوشی تەندروستییان ڕێگەیان پێدەدرێت تێکەڵی کەسانی تر بن.