(نوچەنێت)
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەنجامدا و باسی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم “ئێوارەی دوێنێ سێشەممە (22ی کانونی یەکەمی 2020) مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.”
دەشڵێت، “لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا بە درێژی گفتوگۆیان دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کورستان و حکومەتی فیدراڵی کرد ، بەتایبەتی سەبارەت بە بابەتی بودجەوە . سەرۆکی حکومەت پێشنیاری کرد، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، بە شێوەیەکی کارا و لە ئاستێکی باڵادا، بەشداربن لە چارەسەکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان هەرێم وحکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.”
باسی لەوەشکردووە کە “سەرۆکی حکومەت سوپاسی هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد کە خوازیارە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەشی خۆی لە بودجەی فیدراڵی بەرکەوێت. هەروەها سوپاسی پۆمپێیۆی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیی لە هەرێمی کوردستان لەماوەی كاركردنیدا.”
هەر بەپێی ئەوە ڕاگەیەنراوە، “جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرایەوە ، بە تایبەتی لە بواری وزەدا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی یارمەتییەکانی ئەمەریکا کرد بۆ هێزی پێشمەرگە و هەروەها یارمەتییە تەکنیکییەکانی USAID .”
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، “ئاستەنگەکانی بواری سەقامگیریی ئەمنیی لە ناوچەکە و نەهێشتنی گرژییەکان لە سەر سنووری هەرێمی کوردستان و سوریا و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال تاووتوێ کران لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.”
كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان مەسرور بارزانی و مایك پۆمپیۆ
0
Share.