نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى شاندى هه‌رێم له به‌غدا رایگه‌یاند، شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بودجه رێككه‌وتوون، به‌ڵام تا ئێستا به‌شى هه‌رێم له یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارايى دیار نییه.
قوباد تاڵه‌بانى له به‌غدا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له به‌ڕێوه‌چوونى دانوستاندنه‌كان كرد، كه ئه‌مڕۆ دوو هه‌فته ته‌واو ده‌كات. له به‌شێكى قسه‌كانى رایگه‌یاند هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى 2021 گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
به‌ڵام له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باسى له یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى كرد و گوتى، “به‌داخه‌وه تا ئێستا له یاساكه به‌شى هه‌رێم دیار نییه” هیوایشى خواست تا كۆتایى ساڵ ئه‌م به‌شه به هه‌رێمى كوردستان بدرێت.
سه‌بارةت به كۆى ئه‌نجامه‌كانى دانوستاندنه‌كان قوباد تاڵه‌بانى گوتى، “گه‌شبینم”.