شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو چه‌ند حزبێكى كوردستان له 2020 كۆنگره بكه‌ن به‌ڵام به‌هۆى كۆرۆناوه كۆنگره‌كه‌یان دواخست.
هه‌ر یه‌كه له بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى و حزبى سۆسیالیست و چه‌ندان حزبى تر به‌نیاز بوون له ساڵى 2020 كۆنگره ببه‌ستن به‌ڵام وا ساڵ به‌ره‌و كۆتایى چوو كۆنگره‌كه‌یان نه‌به‌ست. هه‌ندێكى حزبی تر وه‌ك پارتى چه‌ند ساڵێكه ده‌بووایه كۆنگره بكه‌ن به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانكردووه.
هه‌ندێك له چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن، په‌تاى كۆرۆنا بیانوویه‌ك بووه بۆ حزبه‌كان تا خۆیان له‌بابه‌تى كۆنگره رزگار بكه‌ن، چونكه به‌گوێره‌ى رێنماییه‌كانى خۆپارێزیى نابێت كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه بكرێت. ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه ته‌مه‌نى سه‌ركردایه‌تى زۆرێك له حزبه‌كان درێژ بكرێته‌وه.
نایف شێخانى توێژه‌ر و پسپۆڕ له یاساى نێوده‌ڵه‌تى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، باسى له‌وه كرد په‌تاى كۆرۆنا ته‌نیا هۆكار نییه بۆ نه‌به‌ستنى كۆنگره‌ى حزبه‌كان، چونكه جگه له كۆرۆنا چه‌ند هۆكارێكى تر‌ى ناوخۆ و ده‌ره‌كى هه‌ن.
نایف شێخانى گوتى، “هه‌ندێك هۆكارى تر هه‌ن له‌وانه قه‌یرانى دارایى وكێشه ناوخۆییه‌كانى كوردستان و چه‌ندان كێشه‌ى تر، كه وا ده‌كه‌ن حزبه‌كان نه‌توانن كۆنگره بكه‌ن”.
ئه‌و توێژه‌ره باسى له‌وه‌یش كرد و گوتى، “له‌وانه‌یه بێ متمانه‌یی هۆكار بێت بۆ نه‌به‌ستنى كۆنگره چونكه ده‌ترسن له‌وه‌ى ده‌رنه‌چن یان متمانه به‌ده‌ست نه‌هێنن هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش شمولى هه‌مو حیزبه‌كان ناكات”.