شلێر سەعید، تایبەت بە نوچە نێت
جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه.
دوێنێ میدیاكانى عێراق ئاشكرایان كرد، به ناوى باج مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق كه‌م ده‌كرێته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد له عێراق دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌م بڕیاره مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر گوتى، “بڕینی ئەو مووچانە پەیوەندی بە هەرێمەوە نییە. راستە بەپێی یاسا ناتوانرێت له مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تى كه‌م بكرێته‌وه، بەڵام ئەو لێبرینە لە دەرماڵەكانى وه‌ك دەرماڵەی مەترسی و خۆراك و ئەو شتانە دەكرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى جه‌مال كۆچه‌ر باسى له‌وه كرد، كازمى ده‌ست بۆ ئاسانترین بژارده‌كان ده‌بات تا قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر بكات ئه‌و گوتى، “كازمی ئاسانترین بژاردەی هەڵبژاردووە بۆئەوەی كەمترین بەرەنگاربوونه‌وه‌ى بێت بۆ گەندەڵكاران و بۆ حیزبەكان و لایەنە سیاسیەكان، حكوومەتەكەی ئەو ماوەكورتە و بابەتی چاكسازیی تەنیا نمایشی راگەیاندنە لە راستی وا نییە تا پشتی پێ ببەسترێت”.
ته‌وه‌رێكى تر‌ى قسه‌كانى جه‌مال كۆچه‌ر بۆ “نوچه‌نێت” له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى ساڵى 2021 بوو كه دوێنێ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه په‌سند كرا. به بڕواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره كێشه‌یه‌كى زۆر له بودجه‌كه هه‌یه، جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێ، “بودجە هێشتا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و لەوانه‌یە دانیشتنێك بكرێت لایەنە سیاسییەكان و هەر سێ سەرۆكایەتیەكە كۆبونەوەیەكی بۆ سازبكەن، تا رازیبوونی لایەنی سیاسی وەربگرن پاشان دەینێرنە پەرلەمان و لەوانه‌یە دوای هەفتەكی دیكە بگاتە پەرلەمان” .