نوچه‌نێت
گوته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و قوباد تاڵه‌بانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باس له رێڕه‌وى دانوستاندنه‌كان ده‌كات.
سه‌میر هه‌ورامى گوته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:30 بڕیاره قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رۆكی وە‌فدی دانوستاندكار، كۆنگرە‌یە‌كی رۆژنامە‌وانی لە بە‌غدا ئە‌نجامبدات بۆ خستنە رووی ڕێڕە‌وی كۆبوونە‌وە‌كانی حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌گە‌ڵ حكومە‌ت و لایە‌نە سیاسییە‌كانی عێراق سە‌بارە‌ت بە‌یاسای پڕكردنە‌وە‌ی كورتھێنانی دارایی و پڕۆژە یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١” .