نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى نووسراوێكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ژماره‌ى حزبه‌كانى عێراق گه‌یشته 427 حزب و رێكخراوى سیاسى، كه هه‌ندێكیان داواكانیان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ میدیاكانى عێراق به‌ڵگه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بریتییه له خشته‌یه‌كى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و ئاماژه بۆ ئه‌و حزبانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێ ناوى خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو تۆمار بكه‌ن.
به‌گوێره‌ى خشته‌كه كۆى ئه‌و ناوانه‌ى تۆماركراون 427 حزب و رێكخراوى سیاسییه. 231 حزب پێشتر مۆڵه‌تیان پێدراوه. 80 حزب له سه‌روبه‌ندى دامه‌زراندنن، 99 یان داواكانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه و 17 حزبیش داواكانیان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
كۆمسیۆنى روونى كردووه‌ته‌وه ئه‌و ژمارانه تا 17ى ئه‌م مانگه تۆماركراون.
له دواى 2003 یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ى كه له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق سه‌رنجى دنیاى راكێشاوه، ژماره‌ى زۆرى حزبه‌كانه، كه زۆربه‌یان له‌رووى كارنامه و دروشم و ناوه‌وه له‌یه‌كتر نزیكن.
له هه‌ڵبژاردنى رابردوو كه له 2018 به‌ڕێوه‌چوو ژماره‌ى حزبه به‌شداربووه‌كان نزیكه‌ى 250 حزب بوو.
