نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو هێزه‌كانى عێراق به شێوه‌یه‌كى فراوان له‌ناو به‌غدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، چه‌ند پلانێكى ئه‌منى نوێیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گرووپه‌كانى كاتیوشا به‌كارهێناوه به ئامانجى ئه‌وه‌ى رێگه‌نه‌ده‌ن هێرش بكرێته سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به میدیا عێراقییه‌كانیان راگه‌یاندووه، شه‌وى رابردوو هێزه‌كانى پۆلیس و سوپا و ئاسایشى نیشتمانى له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه، به تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى گومانیان لێ ده‌كرێت مووشه‌كه‌كانیان تێدا ئاراسته بكرێت.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن چه‌ندان بازگه‌ى نوێ دانراوه و هێزى زیاترین ره‌وانه كردووه و ته‌نانه‌ت ژماره‌ى ته‌له‌فۆنییان به‌سه‌ر دانیشتووانى ناوچه‌كان دابه‌شكردووه بۆئه‌وه‌ى هه‌ر كاتێك جووڵه‌یه‌كى گوماناویان بینى په‌یوه‌ندى به هێزه‌كانه‌وه بكه‌ن.
نیگه‌رانیه‌كانى حكوومه‌تى عێراق له‌وه‌دێت ئه‌مریكا چه‌ند مانگێكه هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌ى و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توندى كردووه له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامبوونى هێرشه مووشه‌كییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه میلیشیایانه‌ى كه به گرووپى كاتیوشا ده‌ناسرێن.