كاكە حەمە بۆ نوچە: گیرمان خواردووە
نوچە: هەولێر
محەمەدی حاجی مەحمود (كاكە حەمە) سكرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بۆ (نوچە) وتی “بە دەست پەیجێكی ساختەوە، كە شت بە ناوی منەوە بڵاو دەكاتەوە گیرمان خواردووە”.
پەیجێكی ساختە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، بە ناوی (محەمەدی حاجی مەحمود) كراوەتەوە و هەواڵ و لێدوان بە ناوی ئەوەوە بڵاو دەكاتەوە، لەو بارەوە (نوچە) پەیوەندی بە محەمەدی حاجی مەحمود (كاكە حەمە)وە كرد، بەڵام ناوبراو رەتی كردەوە كە ئەو پەیجە هی ئەو بێت، وتیشی “ئێمە لە پەیجەكەی خۆمان هەرچییەك بڵاو دەكەینەوە، ئەویش بڵاوی دەكاتەوە، شتی تریش بەناوی منەوە بڵاو دەكاتەوە، كە پەیوندی بە منەوە نیە”، محەمەدی حاجی مەحمود (كاكە حەمە) وتیشی “بەرپرسی نووسینگەكەم ژمارەكەی خۆی لە پەیجەكەی من بڵاو كردۆتەوە، ئەو پەیجە ساختەیش ژمارەكەی بڵاو كردۆتەوە، بۆیە گیرمان خواردووە بە دەستییەوە”.