شلێر سەعید، تایبەت بەنوچە نیت
شۆڕش ئیسماعیل گوته‌بێژى پۆلیسى راپه‌ڕین ژماره‌ى ئه‌و سكاڵایانه‌ى ئاشكرا كرد كه له‌سه‌ر سلێمان هه‌ڵشۆیى تۆمار ده‌كرێن و گوتى، “تا ئێستا 50 كه‌س سكاڵاى تۆمار كردووه و500 كه‌سى تریش داوایان له پۆلیس كردووه و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن”.
شۆڕش ئیسماعیل گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌ڕین له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌و سكاڵایانه كرد كه له‌سه‌ر سلێمان هه‌ڵشۆیى تۆمار ده‌كرێن. هه‌ڵشۆیى ئه‌و پیاوه‌یه كه به بردنى پاره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵك تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
گوته‌بێژى پۆلیسى راپه‌ڕین گوتى، “تا ئێستا 50 كه‌س سكاڵایان تۆمار كردووه و 500 كه‌سیش داوایان كردووه سكاڵا تۆمار بكه‌ن”.
سه‌باره‌ت به‌و پاره‌یه‌ى كه سلێمان به بردنى تۆمه‌تباره، شۆڕش ئیسماعیل بۆ نوچه‌نێت دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تا ئێستا نازانرێ كۆى پاره‌كه چه‌نده و ده‌شڵێ، “لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه”.
له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى شۆڕش ئیسماعیل ده‌نگۆى دۆزینه‌وه‌ى 800 ده‌فته‌ر دۆلارى له ماڵى هاوبه‌شێكى سلێمان هه‌ڵشۆیى ره‌تكرده‌وه.