ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی کۆرۆنا لە عێراق دەكرێت

0

(نوچەنێت)

بەرپرسێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، نەوەی نوێی کۆرۆنا لە عێراق دەرنەکەوتووە، بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەیە لەداهاتوودا. 

وائیل حتاحت بەڕێوەبەری تیمی فریاگوزاریی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ 22ی کانونی یەکەمی 2020 لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی “سەباح” ی فەرمی ئاماژەی بەوەکردووە، نەوەی نوێی کۆرۆنا 70 % زیاتر ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەیە بەراورد بەنەوەی پێشوو، بەڵام توێژینەوەکان دەڵێن مەترسیدارتر نییە. 

لەبارەی ئەگەری بڵاوبوونەوەی لە عێراق، وائیل حتاحت وتی “دەکرێت بڵاوبێتەوە، بەڵام تا ئێستا لە عێراق تۆمارنەکراوە، پێویستمان لە زانیاری زیاترە بۆ ئەوەی رێوشوێنی خۆپارێزی زیاتر بگیرێتەبەر”. 

نزیکەی هەفتەیەکە جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە و ئەوەی دەزانرێت زۆر خێراترە لە بڵاوبوونەوەدا، زانایانی تەندروستیی ئەو وڵاتەش دەڵێن، دیار نییە دەرمان و ڤاکسینەکان وەڵامدانەوەیان بۆ ئەو جۆرەی کۆرۆنا دەبێت یاخود نا.    

لایەخۆشییەوە، ماریا ڤان کیرخۆف، سەرۆکی تیمی تەکنینی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆڤید-19 لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی لە ڕاگەیەنراوێکدا دوێنێ (21ی کانونی یەکەمی 2020) ئاشكرایكرد، “تا ئێستا هیچ بەڵگەیەك نییە بیسه‌لمێنێت ئەو جۆرەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە بووه‌ته‌ هۆكاری “نەخۆشییه‌كی جددیی یان مردن”.     

جەختیشی کردەوە کە “دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ نەچووەتە دەرەوە بەڵام ناکرێت وازی لێبهێنین.”  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com