لە سلێمانی توشبوویەک بە 99 ساڵەوە کۆرۆنای تێپەڕاند

0

(نوچەنێت)
هەرچەندە ژنێکی بەساڵاچووی توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی بەدەست چەندین نەخۆشیی بەرزی فشاری خوێن و دڵیشەوە دەیناڵاند، بەڵام پەتای کۆرۆنای تێپەڕاند.
داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (نوچەنێت) کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە، “ژنێکی بەساڵاچووی لەدایکبووی ۱۹۲۱ کە نەخۆشی زەخت و نەخۆشی دڵی هەبوو، تووشی کۆڕۆنا ببوو، لەکاتی داخل بوون لە نەخۆشخانە دەرکەوت هەوکردنی سیەکانی زۆرە و پێویستی بە ئۆکسجین هەیە”.
دەشڵێ “ئەو ژنە زۆر کەم خوێن بوو، ناچار دوو بتڵ خوێنی وەرگرت، دوایی تووشی بێهۆشی و جەڵتەی مێشک بوو، بەڵام دوای مانەوەی زیاتر لە هەفتەیەک بە تەندروستیەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com