نوچه‌نێت
دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى دوێنێ پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ند كرا، له‌م دوو رۆژه‌دا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى ئه‌مڕۆ سێشه‌م نووسیویه‌تى له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ ئێواره پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ند كراوه.
خالد بتال وه‌زیرى پلاندانانى عێراق له تویتێكدا ئاشكراى كردووه له‌م دوو رۆژه‌دا پرۆژه یاساكه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ى سه‌باح باسى له‌وه دانیشتنه له‌ناكاوه‌ى كردووه كه حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان داواى كردووه، بۆئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌سه‌ر لێكه‌وته‌كانى بڕیارى دابه‌زاندنى به‌هاى دینارى عێراقى بكرێت.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دوێنێ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى كرده‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن چینى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان بپارێزن.