شلێر سەعید، تایبەت به‌نوچە نێت
بۆ جارى دووه‌م “هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوە “بڵاو كرایه‌وه كه یەكەم كتێبه لە هەرێمی كوردستان دەربارەی زانستی ئاگركەوتنەوە و هۆشیاری ئاگركەوتنەوە بڵاو دەكرێتەوە، نووسه‌رى كتێبه‌كه ده‌ڵێ، “سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كتێبه‌كه سوپاسنامه‌ى بۆ ناردووم”.
سه‌ركه‌وت ته‌حسین كاڕه‌ش رائیدى پۆلیس نووسه‌رى كتێبه‌كه‌یه و له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد، كتێبه‌كه بۆ هاووڵاتیانى كوردستان گرنگه بۆیه له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و قوتابخانه‌كانیش سوودى لێ بینراوه.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش باسى له‌وه كرد، كتێبه‌كه‌ى بۆ جارى دووه‌م چاپكراوه‌ته‌وه و ئێستا سه‌رقاڵى كتێبێكى تره سه‌باره‌ت به “قه‌یرانه‌كان”.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌ى چه‌ند زانیارییه‌كى به نوچه‌نێت دا و گوتى ئه‌و كتێبه له دوو به‌ند پێكهاتووه و هه‌ر به‌ندێكى شه‌ش به‌شه. یه‌كه‌م كتێبه له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى زانستى باس له ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌كات.
بۆیه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه زۆر گرنگى به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ده‌درێت و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ركى وه‌زاره‌تى ناوخۆش چاپكراوه، له 203 لاپه‌ڕه پێكهاتووه.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى سه‌ركه‌وت ته‌حسین كاڕه‌ش گوتى، “دوای ئەوەی كتێبەكەم بەدەست نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم گەیشت، زۆر خۆشحاڵ بووم كە لەلایەن بەڕێزیانەوە سوپاسنامەم پێبەخشرا”.
