شلێر سەعید، تایبەت بەنوچە نێت
له كاتێكدا كه به‌رپرسانى عێراق چه‌ندان پاساو بۆ دابه‌زاندنى به‌هاى دینارى عێراق ده‌هێننه‌وه، سه‌باح نیعمه ئابووریناسى عێراقى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت دووپاتى ده‌كاته‌وه له‌ڕووى ئابوورییه‌وه دابه‌زاندنى نرخى دینار له‌به‌رانبه‌ر دۆلار زیانێكى گه‌وره‌ى ده‌بێت و ته‌نانه‌ت وه‌ك “كاره‌ساتێك” وه‌سف ده‌كرێت.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له عێراق دروست بووه به‌هۆى به بڕیارێكى فه‌رمى به‌هاى دینارى عێراقى دابه‌زیوه، به‌رپرسانى عێراق به لێدوانى جیاواز پاساو ده‌هێننه‌وه و دڵنیایى ده‌ده‌ن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن لێكه‌وته‌ى گه‌وره له بڕیاره‌كه نه‌كه‌وێته‌وه.
كه‌چى له لێدوانێكیدا بۆ نوچه‌نێت سه‌باح نیعمه ئابووریناسى به‌ناوبانگى عێراقى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و بڕیاره هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێ و لێكه‌وته‌ى خراپى ده‌بێ.
سه‌باح نیعمه ده‌ڵێ، “ئه‌وه كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یه و ئابوورى عێراق به‌ره‌و هه‌ڵاوسانێكى گه‌وره ده‌بات”.
ئه‌و ئابووریناسه باس له‌وه ده‌كات جارێ دیار نییه ئه‌و نرخه‌ى دیار كراوه له په‌رله‌مان چ مشت‌ومڕێك دروست ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ته‌واوى جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا خه‌ڵكێكى زۆرى زیانى به‌رده‌كه‌وێت.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى سه‌باح نیعمه گوتى، ” هەر لێدوان و قسەیەك لەوبارەوە لەلایەن بەرپرسان و هەر لایەنێك ، ئه‌وا ئاڵۆزیى بابه‌ته‌كه زیاتر ده‌كات “.