بەكردنەوەی پرۆژەیەك كارەبای هەرێم زیادكرا

0

(نوچەنێت)
وه‌زیری‌ كاره‌باری‌ هه‌رێم رایگه‌یاند، لەئێستادا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بۆ 6 هەزار و 700 مێگاوات زیادیکردووە، بەڵام بەهۆی کێشەی دابین نەکردنی سوتەمەنی تائێستا توانای بەرهەمهێنان لە 3 هەزار و 400 مێگاواتدایە.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 21ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا هەرێمی کوردستان لەکۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند‌، ئەمڕۆ دووشەممە پڕۆژەی وەرگرتنی و راکێشانی فیدەری هەشت کەیڤی لەوێستگەی مۆنۆمێنتی شەهیدان لە کەسنەزان کرایەوە، ئەو پڕۆژەیەش کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی فشار لەسەر تۆڕی کارەبای ناوچەکە و وێستگەی رۆژهەڵاتی هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکردووه‌، لەئێستادا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بۆ 6 هەزار و 700 مێگاوات زیادیکردووە، بەڵام بەهۆی کێشەی دابین نەکردنی سوتەمەنی تائێستا توانای بەرهەمهێنان لە 3 هەزار و 400 مێگاواتدایە، ئەگەر کێشەی سوتەمەنی بەتایبەتی غاز بۆ وێستگەکان چارەسەربکرێت دەتوانرێت توانای بەرهەمهێنان بەرزبکرێتەوە.
وەزیری كارەبای‌ هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌روو، پڕۆژەی پێوەری زیرەك لەئێستادا بەردەوامە و 410 هەزار ماڵ و شوێن پێوەرەکەیان بۆ بەستراوە و سەرەڕای خاوبونەوەی پرۆسەکەش بەهۆی کۆرۆناوە، بەڵام لەئێستادا دووبارە کارکردن لەپڕۆژەکەدا دەستیپێکردوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com