(نوچەنێت)
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق داوكارییەكی ئێمەی قەبوڵكردووە بۆ زیادكرنی ژمارەی فەرمانبەرانی ناوەندەكانی تۆماركردن لە هەرێمی كوردستاندا.
د. ڤیان سەبری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ “وەک فراكسیۆن و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان داخوازیمان لە کومسیۆنی بالای ھەلبژاردنی عێراق كردبوو، بۆ زیادكردنی ژمارەی فەرمانبەرانی سەنتەرەكانی تومارکردن لەهەرێمی كوردستان، لە 3 بو 8 وەک سەنتەرەكانی ھەموو پارێزگاکانی عێراق”. دواتر دەڵێ ” کومسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیش بە نووسراوی فەرمی ژمارە خ/٢٠/٧٦٨ ، رەزامەندی بۆ ئەو داواكارییەی ئێمە دەربڕیوە، کە ھەموو سەنتەرەکانی عێراق وەک یەک بن لەكاتی دابینکردنی بودجەدا”.


