(نوچەنێت)
دوای تەنها رۆژێك لە بەرزكردنەوەی نرخەكەی لەلایەن حكوومەتی عێراقییەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی.
بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەری (RT Arabic) لەهەواڵێكدا ئاماژەوە بەوە دەكات كە ئەمڕۆ لە بازارەكانی بەغدای پایتەخی عێراق و لە هەرێمی كوردستانیشدا نرخی دۆلاری ئەمەریكی دابەزی ، ئەمە لەكاتێكدا كە تەنها یەك رۆژ بەسەر بەرزكردنەوەی ئەو نرخە لەلایەن حكوومەتی عێراقییەوە تێپەڕبووە.
ئەو ماڵپەرە نووسیویەتی “ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی 143 هەزار دیناری عێراقی بوو و لە هەرێمی كوردستانیش 100 دۆلار بەرانبەر بە 141 هەزارو 500 دینار بووە.