نوچه‌نێت
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌ینراوێكدا داوا ده‌كات په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنێكى نائاسایى و به په‌له بكات بؤ تاوتويَكردنى دابةزاندنى بةهاى دينار.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ى كانوونى یه‌كه‌م، حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا داواى دانیشتنى به په‌له و له‌ناكاوى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات.
كه‌عبى ده‌ڵێ، داوا ده‌كه‌م له دانیشتنه‌كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئاماده بن بۆئه‌وه‌ى تاوتوێى لێكه‌وته‌كانى به‌رزكردنه‌وه‌ى له‌ناكاوى دۆلار بكه‌ین”.
جێكرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه دابه‌زاندنى به‌هاى دینار كاریگه‌رى به‌سه‌ر چینه هه‌ژاره‌كانى عێراق و ده‌بێت له لێكه‌وته‌كانى ئه‌م بڕیاره‌وه پارێزراو بن.
چه‌ند رۆژێكه به‌هۆى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌رى له عێراق دروست بووه و ئابووریناسانیش بڕیاره‌كه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌زانن بۆ چینى هه‌ژار و مووچه‌خۆران.