(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن
جێگری سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان رەخنە لە چۆنیەتی دابەشكردنی نەوتی سپی لەشارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێت و و پێیوایە ئەگەر بەو سستیە دابەش بكرێت ناوشارەكان بێبەش دەبن لە وەرگرتنی نەوت. ئاماژە بەوەشدەكات كە ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕە نەوتە دابین بكات كه له‌به‌غداوه دره‌نگ ده‌گات و داوا لە بەغدا بكات شێوازی ناردنی نەوت بۆ هەرێمی كوردستان خێراتربكات.
گولیزار رەشید سندی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان، لە میانی چاودێری كردنیان بۆ دابەشكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان بۆیان دەركەوتووە كە سستمی دابەشكردنەكەی حكوومەت زۆر سست و لەسەرخۆیە، ئەو بە (نوچەنێت)ی راگەیاند “به‌داخه‌وه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت زۆر به‌سستی و خاوی به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌گه‌ر ئاوا بروات سه‌نته‌ری شاره‌كان بێبه‌ش ده‌بن له دابه‌شكردنی نه‌وت”.
ناوبراو لە رێگەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه)، بەدواداچوونی بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی لەشارەكانی هەرێمی كوردستان كردووەو بۆی دەركەوتووە كە چەند بڕە نەوت تا ئێستا دابەشكراوەو و چەندیش ماوە دابەش بكرێت.
سەبارەت بە شاری دهۆك دەڵێ “دهۆك پێویستی به 57 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی هه‌یه ئەم ساڵ دوو ملیۆن لیتر دابەشکراوە. هه‌تا ئێستا 5 ملیۆن و 600 هه‌زار لیتر نه‌وت له ده‌وروبه‌ری ئه‌و پارێزگایه دابه‌شكراوه به‌م شێوه‌یه: له زاخۆ له ناوچه‌كانی (باتیفا و دەرکار و رزگاری)، ئاكرێ له (دینارتێ) ، له ئامێدی و شیلادزێ، له سه‌رسەنگ و بامه‌رنی هێشتا ماوه كه 5 هه‌زار خێزانن و له‌سه‌نته‌ری ئامیدیش دەستیان پێکردوە”. دەشڵێ “دهۆك 270 هه‌زار سه‌رخێزانه تائێستا 40 هه‌زار سه‌ر خێزان نه‌وتی سپی وه‌رگرتووه، 220 هه‌زار خێزان ماوه، ئه‌ویش پێویستیان بە ٤٠ ملیۆن لیتری دیکە هەیە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شێخان و قه‌سرۆك ماون”.
سەبارەت بە پارێزگای هەولێریش دەڵێ “له سنووری ئه‌م پارێزگایه 9 ملیۆن و نیو لیتر دابه‌شكراوه، كه پێویستی به زیاتر له 100 ملیۆن لیتر هه‌یه. له پیرمام تا چۆمان 25 ملیۆن لیتری پێویسته، تائیستا 9 ملیۆن ونیو دابه‌شكراوه‌و پێویستیان به 15 ملیۆن و نیو لیتر هەیە، رۆژانه له هه‌ولیر 4 تانكه‌ر نه‌وت دێت له‌كاتێكدا ئه‌م پارێزگایه 450 هه‌زارسه‌ر خێزانن”.
سەبارەت بە شاری سلێمانیش دەڵێ “هه‌رچه‌نده ئاماری دروست له‌وباره‌وه نییه، مانگ و نیوێكه لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی نه‌كردووه تا ورده‌كاری بزانرێت به‌ڵام وەك دەردەكەوێ سلێمانی پێویستی بە زیاتر لە 100 هه‌زار به‌رمیله، له ناوچه شاخاویه‌كان نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت، له سه‌نته‌ری شاریش كراوه به 10 بنكه له بنكه‌ی 1 و 2 دابه‌ش كراوه و ئیداره‌كانیش وابه‌سته‌ن به‌و پارێزگایه‌وه”.
هەرچی تایبەتە بە پارێزگای هەڵەبجەش جێگری سەرۆكی لیژنەی ووزەو سامانە سروشتییەكان دەڵێ “له هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش ناوچەی شاخاوی زۆره و پێویستی به بری زیاتره”.
گولیزار رەشید سندی، رەخنە لە شێواز‌و چۆنیەتی دابەشكردنی نەوتی سپی دەگرێت كە لەسەرخۆیە، هەمانكات بەپێویستی دەزانێت “حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕە نەوتە دابین بكات كه له‌به‌غداوه دره‌نگ ده‌گات” پێشنیاری ئەوەش بۆ حكوومەتی هەرێم دەكات كە “له میانی چوونی شانده‌كانی حكوومه‌تی هەرێم بۆ بەغدا، یان ده‌كرێت له‌رێگای شاندی تایبه‌ته‌وه داوا له‌به‌غدا بكرێت پرۆسه‌ی ناردنی نه‌وتی سپی خێراتر بكرێت”.