نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، هاوینى رابردوو عێراق به‌نیاز بوو نه‌وت به لبنان بدات و له رێگه‌ى ئه‌و وڵاته‌یشه‌وه نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى دارایى خۆى و لبنان ئه‌وا له بابه‌ته‌كه پاشگه‌زبووه‌ته‌وه.
له هاوینى رابردوو دوور له راگه‌یاندن دانوستاندن له‌نێوان لبنان و عێراق له‌سه‌ر نه‌وت كراوه، ئه‌مه زانیارى رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانییه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ لبنان دوو ئامانجى هه‌بوو، یه‌كێك له‌وانه عێراق هێڵى كۆنى كه‌ركووك و ته‌رابلس زیندوو بكاته‌وه كه تا هه‌شتاكان نه‌وتى عێراق له‌و هێڵه‌وه ره‌وانه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست ده‌كرا، به‌ڵام به‌هۆى شه‌ڕى ناوخۆى لبنان وه‌ستا.
ئامانجى دووه‌میشى ئه‌وه‌یه ئاڵۆگۆڕى نه‌وت به‌رانبه‌ر به به‌روبومى كشتو‌كاڵى له‌گه‌ڵ عێراق بكات.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ عێراقیش په‌رۆشى بۆ بابه‌ته‌كه هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا عێراق پاشگه‌زبووه‌ته‌وه و ناتوانێ هیچ یه‌كێك له رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ لبنان بكات.
هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه به‌هۆى قه‌یرانى دارایى عێراق، حكوومه‌تى عێراق بڕیارى داوه نه‌وتى به پاره‌ى كاش یان پێشه‌كى بفرۆشێت، كه له‌م حاڵه‌ته‌دا لبنان پاره‌ى نییه.
دووه‌میش ئه‌گه‌ر نه‌وت له رێى لبنان ره‌وانه بكات ئه‌وا دیسان كێشه‌ى ده‌بێت، چونكه لبنان ژێرخانى بۆ پاڵاوتن و هه‌نارده‌كردنى نه‌وت نییه.
ئێندپێندنت ده‌ڵێ، به‌رپرسانى لبنان قسه‌یان له‌گه‌ڵ عێراق كردووه بۆ به‌رده‌وامبوون له سه‌ر دانوستاندنه‌كانى هاوینى رابردوو، به‌ڵام به‌رپرسانى عێراق گوتوویانه ئێستا بارودۆخه‌كه زۆر گۆڕاوه و وه‌ك جاران نییه.