نوچه‌نێـت
دواى هێرشى میلیشیاكان بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داوا له حكوومه‌ت ده‌كات بارى له‌ناكاو رابگه‌ینێ و ئاماده‌ییش نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى له پاراستنى شانده دیپلۆماسییه‌كان هاوكارى سوپاى عێراق بكات.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون، داوا له حكوومه‌ت ده‌كات بارى له‌ناكاو له به‌غدا رابگه‌یه‌نێ و ئه‌ركى پاراستنى خه‌ڵكى سڤیل و شانده دیپلۆماسییه‌كان به سوپا بدات.
سه‌در ئاماده‌یى خۆى نیشان ده‌دات بۆئه‌وه‌ى هاوكاریى سوپا بكات. سه‌باره‌ت به میلیشیاكانیش ده‌ڵێ، “ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت چه‌ك به‌كاربهێنێ تیرۆریسته یان له‌ده‌ره‌وه‌ى شه‌رع و یاسایه”.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى داوا ده‌كات په‌رله‌مان دانوستاندن له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا بكات، بۆئه‌وه‌ى كۆتایى به بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق بهێنێ.