نوچه‌نێت
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند، له ساڵى 2014 وه پێشنیارى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار كراوه. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئامانجى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار ئه‌وه‌یه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له كاتێكى دیاریكراو بدرێت.
مسته‌فا غالب پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق له دیمانه‌یه‌كدا كه له مالَثةرِى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له دابه‌زاندنى به‌هاى دینار ده‌كات و ئاشكراى ده‌كات بڕیاره‌كه دواى مشتومڕێكى زۆر له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان و پسپۆڕان دراوه.
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئاشكراى ده‌كات، بانكه‌كه له ساڵى 2014 پێشنیارى دابه‌زاندنى به‌هاى دینارى كردووه، به‌گوێره‌ى پێشنیاره‌كه ده‌بووایه نرخى 100 دۆلار 145 هه‌زار دینار بێت.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه چینه هه‌ژاره‌كه به بڕیارى دابه‌زاندنى نرخى دینار زیانى به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات حكوومه‌ت به‌نیازه هاوكارییه كۆمه‌ڵاییه‌تییه‌كان بۆ هه‌ژاره‌كان دوو هێنده بكات.