نوچه‌نێت
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌خاته ئه‌ستۆى میلیشیاكان و ده‌ڵێ، “ده‌بێت ئه‌و هێرشبه‌رانه دادگایى بكرێن”.
شه‌وى رابردوو هێرشێكى مووشه‌كى كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه فه‌رمییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، هێرشه‌كه به هه‌شت مووشه‌ك ئه‌نجام دراوه و جگه له زیانى مادى، زیانى گیانییه‌كه‌ى هێنده نه‌بووه ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكى سڤیل بریندارن.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له تویتێكدا به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆى میلیشیاكان، له تویته‌كه‌دا هاتووه، “جارێكى تر به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا و نابه‌پرسانه میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له به‌غدا هێرشیان كرده‌وه، كه بووه‌ته هۆى برینداربوونى چه‌ند كه‌سێكى مه‌ده‌نى عێراقى. گه‌لى عێراق شایه‌نى ئه‌وه‌ن ئه‌و هێرشبه‌رانه بۆیان دادگایى بكرێن، ده‌بێت ئه‌و تاوانباره توندڕه‌و و گه‌نده‌ڵانه له‌كاره‌كانیان بوه‌ستن كه سه‌قامگیرى ناوچه‌كه تێكده‌دات”.