سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا ده‌كات

0

نوچه‌نێت

سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌كات و هۆشداریى ده‌دات له‌وه‌ى ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجامى خراپى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تیرۆرستییه‌‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا ده‌كه‌ین. دووباره‌بوونه‌وه‌ و به‌رده‌وامیى ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ بۆ سه‌ر نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تیى وڵاتان، دژى به‌رژه‌و‌ه‌ندییه‌كانى عێراق و سه‌روه‌ریى وڵاتن، هه‌روه‌ها دژى یاساى نێوده‌وڵه‌تین و ئه‌نجامى خراپیان لێده‌كه‌وێته‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراقیش له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌وه‌.

ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه‌ كه‌ ئاسایش و سه‌لامه‌تیى نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كانى وڵاتان و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتیان بپارێزێت و هه‌موو ڕێكارێكى پێویست بگیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ و ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه‌ تا بدرێنه‌ دادگا و به‌ سزاى خۆیان بگه‌یه‌نرێن.

سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com