ئیحسان شه‌مه‌رى: هۆكارێكى گرنگى سه‌ردانى كازمى بۆ توركیا دۆسیه‌ى په‌كه‌كه‌ بوو

0

شلێر سەعید، تایبەت بەنوچە نێت

ئیحسان شه‌مه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى بیركردنه‌وه‌ى سیاسى له‌ عێراق، له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ توركیا به‌ ئه‌رێنى ده‌زانێ و ده‌ڵێ، “به‌شێكى زۆرى په‌یوه‌ندى به‌ دۆسیه‌ى په‌كه‌كه‌ هه‌بوو”.

رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى توركیا كرد و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا كۆبووه‌وه‌. وه‌ك هه‌ر سه‌ردانێكى ترى كازمى بۆچوونى جیاوازى لێكه‌وته‌وه‌، هه‌ندێك ره‌خنه‌ و هه‌ندێكى تریشى به‌ باشى ده‌زانن.

ئیحسان شه‌مه‌رى له‌ لێدوانێكى سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ نوچه‌نێت گوتى، سه‌ردانى مستەفا كازمی بۆ تورکیا لە کاتێکی زور هەستیاربوو، وەك دیارە بەرەو رێکكەوتن و لێکتێگەیشتن دەچێت، بە تایبەتی لەسەر بارودۆخی ئێستای عێراق وهەرێمی كوردستان كە ناكۆكی زۆر هەیە بە تایبەت بەهۆی دۆسیەی پەكەكەوە”.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى ئیحسان شه‌مه‌رى گوتى، “بەشێکی زۆر سەردانەكەی كازمی پەیوەندی بەو دەستدرێژیانەی پەكەكە هةبووە كة بؤ سةر هةريَمى كوردستان ئةنجامى دةدات و لةطةلَ بۆردومانەکانی توركیا بۆ سەر پەكەكە لە هەرێمی کوردستان و جمومۆڵی داعش” .

له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى ئیحسان شه‌مه‌رى پێیوابوو سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ توركیا ئه‌رێنییه‌، شه‌مه‌رى گوتى، “له‌ یه‌كتر نزیكبوونەوەی توركیا وعێراق لایەنی ئەرێنی باشی دەبێت بۆ عێراق وهەرێمی كوردستانیش بە تایبەتی لە رووی بازرگانی وئابووری هەورەها لە رووی ئەمنی و دۆسیەی پەكەكە و دەستدرێژیەكانی توركیا بۆ خاكی عێراق “

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com