نوچه‌نێت
میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كراوه و سیسته‌مى به‌رگرى له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا وه‌ڵامى هێرشه‌كانى داوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا و تا ئێستا زیانه‌كانى دیار نییه.
له‌باره‌ى ژماره‌ى مووشه‌كه‌كانیش دیار نییه، هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌كان گوتوویانه چوار مووشه‌ك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز كراون و له‌لایه‌ن سیسته‌مى به‌رگرى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه.
ماوه‌ى دوو ساڵ هێرشكردنه سه‌ر ده‌زگا گرنگه‌كان و شانده بیانییه‌كان له عێراق بووه‌ته دیارده و ئه‌مریكا میلیشیاكانى شیعه له‌و هێرشانه تۆمه‌تبار ده‌كات.
پێشتر سوپاى پاسدارانى ئێران داواى له میلیشیاكانى عێراق كردبوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا، نه‌وه‌ك بیانو بده‌نه ده‌ست دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، تا ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ته‌واو ده‌بێت.
چونكه دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى كردبوو، هه‌ر كاتێك ئێران هێرش بكات ئه‌وا به توندى وه‌ڵامى ده‌داته‌وه.