شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان رایگه‌یاند، حه‌وتى مانگى داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان ده‌درێت و دووپاتیشى كرده‌وه كه ده‌بێت وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌وڵى دابینكردنى مووچه‌ى مامۆستایان بدات.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى له‌باره‌ى واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد له حه‌وتى مانگى داهاتوو لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان ده‌دات.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باسى له‌وه كرد، كێشه‌ى نه‌خوێندن له سلێمانى له هه‌ولێر و دهۆك گه‌وره‌تره چونكه له‌م دوو شاره مانگێك خوێندن كراوه، كه‌چى له سلێمانى هیچ نه‌خوێندراوه.
ئه‌حمه‌د گه‌ریمانى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، “ده‌بێت وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌وڵ بدات بۆئه‌وه‌ى مووچه‌ى مامۆستایان له كاتى خۆى بدرێت”.