نوچه‌نێت
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ جنین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه و باسیان له بارودۆخى ئابوورى عێراق و چه‌ند بابه‌تێكى تر كرد.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى به پلاسخارتى گوتووه، “بەداخەوە بابەتی مووچە کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی کوردستان کە لە مساڵدا بەغدا تەنیا بەشە مووچەی شەش مانگی ناردووە.”
دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، حكوومه‌تى هه‌رێم هیچ بیانوویه‌كى بۆ به‌غدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه. مه‌سرور بارزانى داواى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه رۆڵى هه‌بێت له گه‌یاندنى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا به رێككه‌وتن.