نوچه‌نێت
لیژنه‌ى چاودێرى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت و پلانى ستراتیژى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق زیاتر له 82% كارنامه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى جێبه‌جێ نه‌كردووه.
به‌شێكى راپۆرته‌كه له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه كازمى له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوو چه‌ندان پێشیلكاریى ده‌ستوورى و یاساى و په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كردووه.
به رێژه له راپۆرته‌كه ده‌ستنیشان كراوه كه حكوومه‌تى كازمى 17,541% كه‌چى له به‌رانبه‌ردا 82,486 % كارنامه‌كه‌ى جێبه‌جێ نه‌كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه قسانه‌ى مسته‌فا كازمى ره‌تده‌كرێته‌وه كه گوتوویه‌تى، زیاتر له 70% كارنامه‌ى حكوومه‌تى جێبه‌جێ كردووه.
له به‌شێكى تردا راپۆرتى لیژنه‌كه‌ى سه‌ربه په‌رله‌مانى عێراق پێشنیار ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێت و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت.