(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه وسامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی جێگیركردنی نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 145 هەزار دیناری عێراقی، ئەوە دەخاتەڕوو كە بەهۆی ئەو بەرزبوونەوەیەی نرخی دۆلار كاریگەری لەسەر بازاڕ دروست دەكات، ئاماژە بە دوو دەرەنجامی خراپیش دەكات كە هەر لەئێستاوە لەبارەی ئەو بڕیارەوە بەدی دەكرێ. دەشڵێ “ده‌بوو پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مه‌ی وه‌ك پلانی درێژخایه‌ن رابگه‌یه‌ندایه، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی كتوپر ئه‌و بریاره درا”.
گولیزار رەشید سندی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه وسامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی بە (نوچەنێت)ی راگەیاند “بێگومان به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر بازار، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆری مامه‌ڵه‌كانی بازار له‌ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش به‌پێی نرخێكی دیاریكراو كراوه، كه بریتیی بووه له پێوه‌ری 100 دۆلاری یٔه‌مه‌ریكی به 120 تا 125 هه‌زار دیناری عێراقی به‌ڵام دوای قه‌رزی حكوومه‌تی عێراق له بانقه ناوخۆییه‌كان و كورتهێنانی بودجه و لێدوانه ترسناكه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق له‌باره‌ی دارووخانی ئابووری عێراقه‌وه، ناچار حكوومه‌تی عێراق هه‌ڵسا به به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له بودجه هه‌یبووه له‌كاتێكدا ده‌بوو پێشووتر بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مه‌ی وه‌ك پلانی درێژخایه‌ن رابگه‌یه‌ندایه نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی كتوپر ئه‌و بریاره درا”.
گولیزار سندی كە هەمانكات خاوەنی ماستەرە لە یاسای بازرگانی، ئەو دەرەنجامە خراپانەی بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات كە لە ئێستاوە لەو بڕیارە بەدی دەكرێت، وەك خۆی دەڵێ “هەر لە ئێستاوە ئەو بڕیارەی حكوومەتی عێراقی دوو دەرەنجامی خراپی لێكەوتۆتەوە، یه‌كه‌م شڵه‌ژانی بازار به هه‌ردوو ئاسته‌كه‌یەوه كە بازاری گشتی و بازاری بازرگانیی، كە له هه‌ردوو ئه‌گه‌ردا نزیكه‌ی 3 مانگی ده‌وێت تا ئه‌و شڵه‌ژانه ته‌واو ده‌بێت”. لەبارەی دووەم دەرەنجامیش ناوبراو دەڵێ “ئه‌گه‌ر بریاری به‌رزكردنه‌وه له رێژه‌ی دیناری عێراقی %10 به‌رانبه‌ر به دۆلار زیاتر بێت به‌هۆی ئه‌و بریاره‌وه، ئه‌وكاته ده‌بێت حكوومه‌تی عێراقی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداربكاته‌وه كه ئه‌مه كاریگه‌ری ته‌واوی ده‌بێ له‌سه‌ر بازاری كوردستان و عێراقیش”.
گولیزار رەشید سندی، بە گرنگی دەزانێت كە سەرمایەدارو بازرگان و كۆمپانیاكان، ئەو هه‌له نه‌قۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاڵا له‌سه‌ر خه‌ڵك گران بكه‌ن، چونكە دەڵێ “به‌داخه‌وه له‌هه‌موو ئه‌گه‌رێكدا ئه‌م گۆرانكارییه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك نییه، به‌تایبه‌ت مووچه‌خۆر چونكه پاره‌ی مووچه‌كانیان به‌دراوی عێراقییه له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار ئه‌وان زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن”.
ناوبراو ئەوە دووپات دەكاتەوە كە “گرنگه دۆلار جێگیر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیان له بازاری كوردستان نه‌دا، من پێشبینی ده‌كه‌م دوای په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی 2021ی عێراق ئه‌م به‌رزبوونه‌وه له ئاستێك جێگیر بكرێت بۆ ماوه‌ی ساڵێك واته تا تێپه‌ربوونی 2021 دوای ئه‌وه‌ی عێراق كه‌وته‌وه سه‌رپێی خۆی و ئابووری باشبوویه‌وه، دواتر نرخه‌كه بۆ ساڵی 2022 ده‌ستكاری ده‌كات، به گشتی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه خۆگونجاندن بكرێت له‌گه‌ڵ بودجه‌ی 2021ی عێراق” .