نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، له مانگى رابردوو بڕى 81 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كردووه و داهاته‌كه‌یشى سێ ملیار و 403 ملیۆن دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى ده‌كات به‌گوێره‌ى دوایین زانیارى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى له مانگى رابردوو “تشرینى دووه‌م” 81 ملیۆن و 262 هه‌زار و 367 به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كراوه.
سه‌باره‌ت به داهاته‌كه‌یش ده‌ڵێ، “بڕى سێ ملیار و 403 ملیۆن و 722 هه‌زار دۆلار بووه”.
ئه‌وه‌یش روون ده‌كاته‌وه تێكڕاى نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى فرۆشراو به 41 دۆلار و 88 سه‌نت دانراوه، نه‌وته‌كه‌یش به نزیكه‌ى 30 كۆمپانیاى جیهانى دراوه.
به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى ئۆپیك پڵه‌س كه له مانگى نیسانى رابردوو له‌سه‌ر ئاستى جیهان واژۆكراوه، عێراق ده‌بێت به بڕى ملیۆنێك و 60 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه به‌رهه‌مى نه‌وتى كه‌م بكاته‌وه.